لە کەرکوک بەرپرسێکی دیکەی کورد لەپۆستەکەی دورخرایەوە

بەرپرسێکی دیکەی کورد لە پارێزگای کەرکوک لە پۆستەکەی دورخرایەوە و عەرەبێک لە شوێنەکەی دانرا.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ناسح جابر عەلی بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگای کەرکوک لە پۆستەکەی دورخراوەتەوە و ئەحمەد رەجەب داود لە شوێنەکەی دانراوە.

سەبارەت بە هۆکاری دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، ناسح جابر عەلی راگەیاند، جگە لە کوردبوونم هیچ هۆکارێکی دیکە نییە، وتیشی "وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە هۆزی عوبەیدیە و کەسێکی لە هۆزەکەی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی کەرکوک دیاریکردووە".

دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، ژمارەیەک  بەرپرسی کورد لە پۆستە ئەمنیی و ئیدارییەکانی پارێزگای کەرکوک دورخراونەتەوە و کەسانی بەڕەگەز عەرەب و تورکمان لە شوێنەکانیان دانراون.



PM:04:04:24/12/2018