لەسەر پۆستی وەزارەتی بەرگری گرژی کەوتە نێو پەرلەمانی عێراق

لە کاتی دەنگدان بۆ کاندیدی وەزارەتی بەرگریی  لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ، گرژی و ئاڵۆزی دروسبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانونی یەکەم، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەم لە پرۆژەیاسای بودجەو تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە، 
لە کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی "فەیسەڵ جەبار" بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی، پشێوی لە پەرلەمانی عێراق دروستبوو.

لە دوای دروستبونی ئاڵۆزی و پشێوی بەوهۆیەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ناچارکران دانیشتنەکە جێبهێڵن و رێژەی یاسای پەرلەمان شکێنرا و دواتر سەرۆکی پەرلەمان لەگەل سەرۆکی ھەردوو ھاوپەیمانی ئیسلاح و بنا و سەرۆکی فراکسیونەکانی سونە و کورد کۆبونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" ھاوپەیمانی ئیسلاح داوا دەکات، کە تەنھا دەنگدان لەسەر کاندیدی دوو وەزارەت بکرێت کە ئەوانیش وەزارەتی  پەروەردە و کۆچ و کۆچبەرانە.

هەر بەپێی زانیارتتەکانی سپی لە ئێستادا کۆبونەوەی پ-ەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنیەوەی دووەم لە پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکردوەتەوە.


پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا تا کاتی پەسندکردنی بودجە پەرلەمان پشوو وەرنەگرێت و وەرزی یەکەمی یاسادانان درێژبکرێتەوە.





PM:04:10:24/12/2018