ئەردۆغان ترەمپ بانگهێشتی تورکیا دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ سەردانی وڵاتەکەی و تا ئێستاش ڕوون نیە ئەو سەردانە ئەنجام دەدرێت یان نا

هۆگان گیدلێی، جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بانگهێشتنامەی بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ناردووە بۆ سەردانی ئەنقەرە لە ساڵی 2019.

هۆگان گیدلێی لەبارەی ئامادەیی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەردانەکە هیچ زانیارییەکی نەدرکاندووە بە ئەرێنی یان نەرێنی و رایگەیاندووە، "ئەگەرچی هیچ خاڵێکی دیاریکراو نییە گفتوگۆی لەسەر بکەن، بەڵام ترەمپ ئامادەیە لە داهاتوودا کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان بکات".

ئەو بانگهێشتنامەیەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا داوە و رایگەیاندووە، شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ تورکیا بەجێ دەهێڵن.



AM:09:31:25/12/2018