ڵە شاری هەولێر تەقە لە ژن و مێردێک دەکرێت و بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسیش تەقەکەرەکە باوکی ژنەکەیە.
ڕاید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە باسی وتووە "ئەو ڕووداوەی تەقەکردنەی لە خێزانێک کراوە و ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، دوێنێ دووشەممە 24/12/2018 لە ھەولێر ڕووی داوە، ھۆکاری ڕووداوەکەش کێشەیەکی خێزانییە و خەزووری پیاوەکە تەقەیانی لێ کردووە، لە ئەنجامدا ژن و مێردەکە بریندارن، ئێستاش لە نەخۆشخانەن".
ڕاشیگەیاند "پۆلیس زانیاریی لەبارەی تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی زانیوە و ناسنامەیان لای پۆلیس ئاشکرا بووە، بەڵام ھەڵاتوون و تا ئێستا دەستگیر نەکراون، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە".