هاتوچۆی هەولێر کارەکانی رادەگرێت

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە كارەكانی تایبەت بە تۆماركردن و تازەكردنەوە و گواستنەوەی خاوەنداری ئۆتۆمبێل ڕادەگیرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات، كە كارەكانیان بەهۆی جەردی كۆتایی ساڵ ڕادەگرن.

هاتوچۆی هەولێر داواشی لەو هاوڵاتیانە کردوە، كەوا ئۆتۆمبێلی تازەیان كڕیوە و ماوەی 60 ڕۆژەكەی تۆماری گەیشتۆتە كۆتایی سبەی 26/12 سەردانی هاتوچۆی هەولێر بكەن بۆ تۆماركردنی.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە، کەڕۆژی پینج شەممە كە ڕۆژی دواترە كارناكرێت و بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.


PM:04:25:25/12/2018