بەهۆی بەرزكردنەوەی وێنەی "سەدام حسێن" سێ خوێندکاری زانکۆی ئەنبار فەسڵكران

بەهۆی بەرزكردنەوەی وێنەی "سەدام حسێن" سەرۆكی ڕژێمی لەناوچووی بەعس لە ناو بینای زانكۆی ئەنباردا سێ خوێندكار لە خوێندن بێبەشکران.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لەزاری خالید بەتال نەجم، سەرۆكی زانكۆی ئەنبار بڵاویکردەوە، بەهۆى بەرزکردنەوەى وێنەى سەدام حسێن سەرۆکى ڕژێمى لەناوچووى بەعس لە ناو بیناى زانکۆکەیاندا، سێ خوێندکار دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان سزادراون بە دەركردنیان بۆ ماوەی یەك ساڵی خوێندن.

سەرۆكی زانكۆی ئەنبار ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا لێكۆڵینەوە لەو خوێندكارانە بەردەوامە و لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاریی لەسەر داوای وەزیری خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی، دەبێ ئەوانەی كەمتەرخەمبوون سزای دادپەروەرانە بدرێن.



PM:05:01:25/12/2018