وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا داوای لە بەرپرسانی دامەزراوەی گوگڵ کردووە کوردستان لەسەر نەخشەی گوگڵ (google maps) بسڕنەوە.
جاهیت توران وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لە میانی دانیشتنێکی ئاسایی دوێنی پەرلەمانی تورکیا، وتی" دوامان لە بەڕیوەبەرانی پلاتفۆرمی گوگڵ کردووە، بە زوترین کات نەخشەی کوردستان لەناو نەخشەی گوگڵدا بسرێتەوە".
توران، پەرلەمانتاری پارتی (iyi-باش) ئاماژەی بەوەشداوە، بە بەرێوەبەرانی گوگڵیان وتووە سرینەوەی دەستوبردی نەخشەی کوردستان بەشێکە لە گوێدانیان بە پێگەی نێودەوڵەتی کۆمپانیاکە، هەروەها وتیشی چاوەڕێی "وەڵامی بەزووی کۆمپانیای گوگڵن بۆ ئەو داواکاریەیان".
ئەو داواکارییەی تورکیا لە کاتێکدایە، بەشێکی خاکی تورکیا دەکەوێتە سەر نەخشەی کوردستان، بەپێی نەخشەی گوگڵ".