داواكاری گشتی سەرنوسەری "سپی" دەداتە دادگا

داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان داوایەكی یاسایی لەسەر ماڵپەڕی "سپی میدیا" تۆمار دەكات و سەرنوسەری "سپی"یش ووردەكاری داواكە دەخاتەڕوو.

شوان محەمەد، سەرنوسەری ماڵپەڕی "سپی میدیا" كە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی  لەبەردەمی دادوەر ئامادەبوو ڕایگەیاند "لە مانگی نۆی ئەمساڵ بەڵگەیەكمان لەسەر داواكاری گشتی هەرێم دەستكەوتبوو كە سەرۆكی ئەو دەستەیە فەرمانی دەركردبوو كە بۆ دادوەر و فەرمانبەرانی داواكاری گشتی نیە بەشداری لە كۆڕ و سیمینار و پانێڵێك بكات و لێدوانی رۆژنامەوانی بدات بەبێ گەرانەوە بۆ ئەوان".

شوان محەمەد لە درێژەی قسەكانیدا وتی "ئێمە ئەم بەڵگەیەمان بڵاوكردەوە و داواكاری گشتی داوایەكی یاسایی لەسەر تۆمار كردین و ئەمڕۆ بە كەفالەت تا ڕۆژی دادگاییكردنەكە ئازاد كراین".

بۆ ووردەكاری ئەو بابەتە لەم گرتە ڤیدیۆییەدا ڕوونكردنەوەی خۆی لەو بارەیەوە دەدات:




PM:01:23:26/12/2018