فەرمانی دەستگیرکردن بۆ رێبوار تاڵەبانی دەرچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت دەرکرد.

لە نوسراوێکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوکدا، کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا هاتووە رێبوار تاڵەبانی بە مادەی ٣٣١ی یاسای ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ سزا دراوە بە زیندانکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ و لە ڕۆژی بڵاوکردنەوە بڕیارەکەی دادگاوە فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت.

ڕێبوار تالەبانی تۆمەتبارە 
بەوەی ڕێگری کردووە لە ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و، هاوکات چەندین کەیسی گەندەڵی ئاراستە کراوە، بەڵام لە دوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکوکی جێهێشتووە و تا ئێستاش ئامادە نییە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی.





PM:02:57:26/12/2018