ئاسایشی قەڵادزێ باندێکی مافیایی و خەڵک ڕفاندن دەستگیردەکەن

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش و پاسەوانی سنور باندێکی مافیایی و خەڵک ڕفاندنیان دەستگیر کرد.

محەمەد فازیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ بەهاوکاری پاسەوانی سنور باندێک دەستگیر دەکەن، کە پلانیان دانابوو لە ڕێگەی بەکرێ گرتنی کەسانی بیانی هێرش بکەنە سەر خەڵکانی کاسبکارو پارەکانیانن بڕفێنن.

وتیشی، باندەکە لە هەشت کەس پێکاهتبوون، کە چواریان دانیشتوی شارەکانی هەرێمی کوردستان و چوارەکەی تریان دانیشتوی وڵاتی ئێرانن.

محەمەد فازیل  ئاماژەی بەوەشکردم پاندەکە پلانیان دانابوو کە بە سواری ماتۆڕسکیل هێرش بکەنە سەر کەسێک کە پیشەی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات لەسەر شەقام و پارەکەی بڕفێنن، بەڵام خۆشبەختانە پێش ئەنجامدانی تاوانەکە هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ و پاسەوانی سنور بە پلانەکەیان دەزان و پلانەکەیان پوچەڵ دەکەنەوە.

 وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد، لەو هەشت تۆمەتبارە پێنج کەسیان بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر دەستگیر کراون بەپێی ماددەی ٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.


PM:03:55:26/12/2018