سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە عێراق

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا بۆ بەسەر کردنەوەی سەربازەکانی ئەمەریکا لەو ولآتە.

کۆشکی سپی رایگەیاند "سەرۆکی ئەمەریکا ئەم سەردانەی بۆ لای سەربازەکانی لە عێراق بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەسیح و جەژنەکانی سەری ساڵەوەیە".

ترامپ، لەگەڵ هاسەرەکەی میلانیا سەردانی عێراقی کردووەو ژمارەیەک لە ستاظی ئەمنی خۆی و ژمارەیەک رۆژنامەنووس هاوەڵی سەفەرەکەی بوون.

ترامپ لە عێراق داکۆکی لە بڕیاری پاشەکشەی هێزەکانیان لە سوریا کردو،، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لە عێراق هیزەکانیان دەمێننەوە.

بەپێی هەندێک زانیاری سەرۆکی ئەمەریکا تەنها سەردانی بنکەیەکی سەربازی گەورەی لە رۆژئاوای بەغدا لە بنکەی ئەسەد کردووەو سێ کاتژمێر لە عێراق لەسەر زەوی ماوەتەوەو دوایی گەڕاوەتەوە ولآتەکەی.

بەدرێژایی شەو ترامپ لە فڕۆکەدا بووە تا ئەمڕۆ چوار شەممە گەیشتە عێراق.

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرۆکی ئەمەریکا هیچ بەرپرسێکی عێراقی نەبینیووە.





PM:09:30:26/12/2018