وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئامارى رووداوه‌كانى هاتوچۆ و ژماره‌ى قوربانیانى ئه‌مساڵى له سنورى پارێزگاكه به‌راورد به ساڵى رابردوو راده‌گه‌یه‌نێت چەند ئامارێکی دیکەش ئاشکرادەکات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێل، ژماره‌یه‌كى كه‌متر رووداوی هاتوچۆ روویداوه، به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵی ٢٠١٨ دا ١٣٤٨ رووداوی هاتوچۆ تۆماركراوه، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١٧ دا ١٣٥٤ رووداو تۆماركراوه".
فازڵ حاجی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له ساڵی ٢٠١٨ دا ٢٦٢ كه‌س به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤٠١ كه‌سیش بریندار بوون، له ساڵى ٢٠١٧ دا ٢١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤٣٧ كه‌سیش بریندار بوون".
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ساڵى ٢٠١٨ به به‌راورد به ٢٠١٧، ١٧ هه‌زار و ٨٠٠ ئۆتۆمبێل زیاتر هاورده‌كراوه كه ژماره‌یان گه‌یشتۆته ٧٩٥٠٠ ئۆتۆمبێلى هاورده‌كراو، ٢٠ هه‌زار و ٥٨٣ مۆڵه‌تی شوفێریش دراوه به هاوڵاتیان، ژماره‌ی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌شی تۆماركراوه ٢٨٧ هه‌زار و ٩٠٦ سه‌رپێچی تۆماركراوه و ٨٠٤ شۆفێریش رووبه‌ڕووی پێبژاردن بوونه‌ته‌وه و ٧ هه‌زار و ٩٢٥ شۆفێر ره‌وانه‌ی داواكانی هاتوچۆ كراون به‌هۆی سه‌رپێچی جۆراوجۆر".