وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكرد هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا له ئاستى 80 بۆ 90 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه ده‌مێنێته‌وه.
سامر غه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بە میدیاکانی وتووە به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وتى كه‌ركوك 370 هه‌زار به‌رمیله و 80 بۆ 90 هه‌زار به‌رمیلى هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهان ده‌كرێت.
وەزیری نەوتی عێراق، وتیشی تێمێكى ته‌كنیكى كۆمپانیاى بى پى بریتانى له‌ئێستادا له كۆمپانیاى نه‌وتى باكور كارده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مى نه‌وتى كێڵگه‌كانى كه‌ركوك.