ئایا قاسمی سلێمانی کوژراوە؟

كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێیەوە، هەواڵی کوژرانی قاسمی سلێمانی ڕەتکردەوە.

 ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران "ئیرنا" چەند وێنەیەكی قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی بڵاوكردەوە كە بەشداری لە پرسەی مەحمود شاهرودی سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێرانی كردبوو، ئەمەش بە وەڵامدانەوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانرا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باسیان لە کوژرانی قاسمی سلەیمانی دەکرد.

ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە قاسم سولێمانی ئامانجی ئەو هێرشە مووشەكییە بووە كە شەوی سێشەممەی رابردوو ئیسرائیل بۆ سەر چەند پێگەیەكی نێو خاكی سوریا ئەنجامی دا.



PM:10:00:27/12/2018