یەپەگە داوای پاراستنی شاری منبج لە سوریا دەکات

فەرماندەیی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل داوا لە هێزە چەكدارەكانی سووریا دەکات شاری منبج لە هەڕەشەکانی تورکیا ببپارێزن

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە بەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەكانی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچەكانی باكووری سووریا و وێرانكردنی ناوچەكە و كۆچپێكردنی دانیشتووانەكەی، هاوشێوەی جەرابلس، ئەعزاز، باب و عەفرین، ئێمە لە یەكینەكانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنین كە لە ناوچەی منبەج كشاوینەتەوەو لە رۆژهەڵاتی فورات و ناوچەكانی دیكە سەرقاڵی شەڕی دژی داعش و گرووپە چەكدارەكانی دیكەین".

ڕاشیانگەیاند  بۆیە داوا لە دەوڵەتی سووریا دەكەین كە لەڕووی خاك، گەل و سنوورەوە سەربە سووریاین، هێزە چەكدارەكانی رەوانەبكات بۆ وەرگرتنی ئەو خاڵانە و پاراستنی ناوچەی منبج لەبەردەم هەڕەشەكانی توركیا.


AM:11:18:28/12/2018