روسیا لەسەر رادەستکردنى مەنبەج بە سوپاى سوریا هاتە دەنگ

وتەبێژى کۆشکى کرملین خۆشحاڵى خۆى بە رادەستکردنى مەنبەج بە سوپاى سوریا دەربڕى و بە کارێک گرنگ وەسفی کرد.

دیمیترى بیسکۆف، وتەبێژى کۆشکى کرملین لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رادەستکردنى مەنبەج بە سوپاى سوریا و هەڵکردنى ئاڵاى دەوڵەتى سوریا هۆکارێکى گرنگ دەبێت بۆ سەرلەنوێ گەڕانەوەى سەقامگیرى بۆ ناوچەکە".

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی کانونی یەکەم، یەکینەکانى پاراستنى گەل لەڕاگەیەندراوێکدا کشانەوەى هێزەکانیان لە مەنبەج راگەیاند و، دەرگاى چوونە نێو شارى مەنبەج-یان بۆ سوپاى سوریا کردەوەو سوپاى سوریاش ئاڵاى وڵاتەکەیان لە ناوەڕاستى شارەکە هەڵکرد.

هەروەها یەکینەکانی پارستنی گەل داواشیان لە رژێمى ئەسەد کرد، کە هاوشێوەى ناوچەکانى ترى سوریا پارێزگارى لە مەنبەج بکات و لە داگیرکارى سوپاى تورکیا بیپارێزێت.


PM:01:12:28/12/2018