وەزارەتی بەرگری تورکیا لەسەر مەنبەج راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راگەیەندراوێکی لەسەر کەشانەوەی یەپەگە و هاتنە ناوەوەی سوپای سوریا بۆ مەنبەج بڵاوکردەوە. 

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردوەتەوە، وەزارەی بەرگری تورکیا ئاماژەیبەوە کردووە، یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ كه‌ به‌ زۆری چه‌ك ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه‌، ماف و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ به‌ناوی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ بدات و پێكهاته‌ی دیكه‌ بانگێشت بكات

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هۆشداریشی دایە سەرجەم لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خۆیان به‌ دووربگرن له‌ كرده‌وه‌ و گوتارگه‌لێك، كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ زیاتر ناسه‌قامگیر ببێت



ئه‌م بابه‌ته ‌1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:59:28/12/2018