هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش هەڵویستی خۆی لەسەر مەنبەج راگەیاند

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ عیراق و سوریا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە چونی هێزی سوریا دەکرێت بۆ ناو مەنبەج. 

له‌ راگه‌یه‌ندرۆاوێكدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، سەرەڕای زانیاری نادروست دەربارەی گۆڕانکاری لە هێزە سەربازییەکان لە شاری منبج، هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەم دەنگۆیانە راستن.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش داواشی لە هەموو لایەنه‌كان كردوه‌ رێز لە سەروەریی منبج بگرن و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان بپارێزن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی كانونی یه‌كه‌می 2018، هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای لە سوپای سوریا کردبوو، بەئەركی خۆیان هەڵسن و سنووری شاری منبج لە هەڕەشەكانی توركیا بپارێزن.

لە راگەیێندراوەکەی یەپەگەدا هاتبوو، داوا لە دەوڵەتی سووریا دەكەین كە لەڕووی خاك، گەل و سنوورەوە سەربە سووریاین، هێزە چەكدارەكانی رەوانەبكات بۆ پاراستنی ناوچەی منبج لەبەردەم هەڕەشەكانی توركیا.


PM:05:45:28/12/2018