کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی داهاتوو دیاری کرا

بڕیارە لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی کانوونی دووەم دەستبکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نوێی فەرمانبەران.
 
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، مووچەی مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠١٨ لە رۆژی ٧ ی کانوونی دووەمەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

دابەشکردنی ئەو مووچە نوێیە کە بە بەراورد بە مانگەکانی تر دوو رۆژ دوا دەکەوێت، پەیوەندی بەوەوە رۆژی ٥ کانوونی دووەم دەکەوێتە شەممەوە کە پشوەوە، یەک شەممەش رۆژی ٦ ی کانوونی دووەمە، رۆژی دامەزراندنی سووپای عێراق، ئەو رۆژەش پشووە، هەر بۆیە ٧ ی کانوونی دووەم دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەکە.



PM:08:31:28/12/2018