بەهۆی بەفرەوە ٣ کاتژمێر دەروازەی باشماخ‌و پێنجوێن داخرا

ناوچەی پێنجوێن کە بە ناوچەیەکی سارد ناسراوەو زستانان بەفرێکی زۆری لێدەبارێت، ئەمرۆ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە سێ کاتژمیر رێگای پێنجوێن و باشماخ داخران.

پەیامنێری سپی لەو شارۆچکەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بۆ ماوەی سێ کاتژمیر رێگای سەرەکی مەرزی باشماخ کە هەرێم دەبەستێتەوە بە ئێرانەوە داخراو دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و شارەوانی ئەو شارە رێگاکە کرایەوە. 

پێنجوێن یەکێکە لە قەزاکانی باکوری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و گەورەترین دەروازەی سنوری  نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی لەو شارەدایە کە بە دەروازەی باشماخ ناسراوە.



PM:09:33:28/12/2018