چەند کادرێکی یەکێتی لە هەولێر دەستگیر دەکرێن

چەند کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری هەولێر دەستگیر دەکرێن و هێزە ئەمنیەکانیش تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە "سپی" ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو  ئاسایشی ھەولێر ھەریەک لە پارێزەر ھەرێم رفعت عبداللە و بەشدار جەوھەر کە هەردووکیان کادیری یەکێتین لە شاری هەولێر دەستگیرکردووە و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا هێزە ئەمنیەکان سەرەڕای ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان بڵاونەکردۆتەوە هیچ زانیاریەکیشیان لەبارەیانەوە ئاشکرانەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دە رۆژ لەمەوبەر رەشاد خدر گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیەتی مەخموری یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەرپرسی پێشمەرگەکانی میحوەری مەخموری ھێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی کەناوی غانم سەباح قادرە لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی پارتیەوە دەستگیرکراوە.

هەر ئەمرۆ سپی پەیوەندیکرد بە ناوبراوە ڕایگەیاند کە " ١٢ رۆژە دەستگیرکراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە".

مانگێک لەمەوبەریش کادرێکی پارتی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیرکرا و بۆ  چەند ڕۆژێک لە زینداندا مایەوە.

چاودێران پێیان وایە ئەو زنجیرە دەستگیردنەی کادرانی پارتی و یەکێتی کە لە زۆنی سەوز و زەرددا ڕوودەدات دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی ئەو دوو حزبە کە ماوەیەکە چڕتر بۆتەوە.


PM:02:15:29/12/2018