تورکیا و ڕوسیا لەسەر پرسی سوریا ڕێککەوتن

کۆبوونەوەی شاندی ڕوسیا و تورکیا لە مۆسکۆ کۆتاییهات و وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت "لە پرسی سوریادا پشتیوانی یەکدەبین".

لەشوێنی کۆبوونەوەکەوە مەولود چاوەش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگەیاند "لەگەڵ ڕوسیا لە پرسی سوریادا پشتیوانی یەکدەبین".

هوکات سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختی لە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی ڕێککەوتنی ئەستانە کردەوە و ڕایگەیاند "لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، لەگەڵ تورکیا لەبارەی سوریاوە هەاهەنگی زیاتر دەکەین".

کۆبوونەوەی هەردوو لایەنی ڕوسی و تورکی دوای ئەوە دێت تورکیا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فوڕات دەکات.



PM:02:56:29/12/2018