ئاژانسی ئەنادۆڵی نزیک لە حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە حكومه‌تی ئه‌مریكا، دوای بڕیاری كێشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له سوریا، یه‌كه‌م كۆگای سه‌ربازیی خۆی له‌ڕۆژئاوای کوردستان و لەسه‌ر سنووری عێراق چۆڵكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی خۆی له حه‌سه‌كه وه‌ریگرتووه، حكومه‌تی ئه‌مریكا كه 19ی كانوونی یه‌كه‌م بڕیاری كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا ده‌ركرد، دوێنێ یه‌كه‌م كۆگای سه‌ربازیی خۆی له شارۆچكه‌ی مالیكییه‌ی سه‌ربه حه‌سه‌كه به‌تاڵكرده‌وه.
باسی لەوەشکردوە کە هه‌مه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كانی نێو كۆگاكه كه له 400 مه‌تر دووجا پێكهاتووه، به‌به‌شداریی 50 سه‌ربازی ئه‌مریكی نێردران بۆ عێراق، هاوكات سه‌ربازه‌كانی كۆگاكه‌ش له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا چوونه عێراق.
كۆگاكه یه‌كێك بوو لەو 18 بنکە سەربازییەی کە ئەمریکا لەسوریا هەیەتی و ئەم بنکەیە تێیدا ئەمریکییەکان چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازییان به‌سه‌ر یه‌په‌گه‌دا دابه‌ش ده‌كرد.