په‌رله‌مانتارێكی سوری كه نوێنه‌ری شاری منبجه له په‌رله‌مانی سوریا، رایگەیاند" سوپای سوریا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ده‌چێته ناو شاری منبجەوە".
عید جلاوی، په‌رله‌مانتاری شاری منبج له په‌رله‌مانی سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی كانوونی یه‌كه‌م به ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی روسی راگه‌یاندووه " هێزه‌كانی سوپای سوریا سبه‌ینێ یه‌كشه‌مە یان دوو سبه‌ی، ده‌چنه ناو شاری منبج و له ئێستا هێزه‌كانی سوپا له چوارده‌وری شاره‌كه و روباری ساجوردان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شاری مینبەج ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "خه‌ڵكی شاره‌كه، دوای راگه‌یاندنی چوونی سوپای سوریا بۆ ناو منبج زۆر دڵخۆشبون و خه‌ڵك به خۆشاڵییه‌وه پێشوازیان له هه‌واڵه كردوه و ئاڵای سوریان هه‌ڵكردوه".
ئەو هەواڵە دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەو بەرگری تورکیا و سێرگی لافارۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا دێت لە وڵاتە کە رێکەوتن هەماهەنگی سەربازی لەسەر ئەو ناوچانە بکەن کە ئەمەریکا چۆڵی دەکات.