بەهۆی ئەم چەند هۆکارەوەیە لەژیاندا شکست دەهێنیت


ئەگەر بێتو باس لەژیانی هەر کەسێکی سەرکەووتو بکەین ئەوا  گومانی تێدا نیە کە بەچەندین قۆناغی ناخۆش و تاڵدا تێپەڕیوە هەروەها ڕەنگە تووشی چەندین شکستیش بووبێ لەژیانیدا بەڵام هەروەک ووتراوە لە هەمووشکستێک دەتوانی وانەیەک فێر بیت.
لێرە باس لەچەند هۆکارێک دەکەین کەبۆچی هەندێک کەس سەرکەووتوو دەبن و هەندێکی دیکە شکست دەهێنن، بەپێی وتەی، نوسەری کتێبی (دەتوانی براوە بیت)  شکست دەبێت زیاتر لەچەند جارێک ڕوبدات لەبەر چەندهۆکارێک. "هاری مارکەر کە بە باشترین نوسەری فرۆشیارو بازرگانی قسەکردن دادەنرێت ئەڵێت هەریەک لەو شتانە دەتوانرێت وانەیەکی بەبەها فێری ئێمە بکات وە دەتوانێ فێرمان بکات چۆن خۆمان بپارێزین لە کەوتنە ناو هەمان چاڵەوە.

ئەمانەش هەندێکن لەهۆکارەکانی شکستهێنان.

ـ  نەبوونی توانای بەردەوامی: زۆربەی خەڵکی شکست دەهێنن نەک لەبەر ئەوەی زانیاریان نییە بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە توانای بەردەوامیان نییە، پێویستە هەمیشە بە ئومێدەوە لەسەر ئەوکارەی هەتە بەردەوام بیت و زیاتر هەوڵ بدەی .

ـ سەیری ئەوکارانەت بکە کە پێشوتر شکستت هێناوە تیاندا وە بڕیاری سەرکەووتن بدە.

ـ کەمی متمانە:  ئەوکەسانەی کەم متمانەن هەمیشە لەنیوەی ڕێگادان، لەبەر ئەوەی کەم باەڕیان بەخۆیانە توانای هاندانیان نییە . زیرەکانە بڕیار بدە چ شتێک بۆت باشە گەر زانیت شتێک باشە هەستە بەئەنجامدانی،وە ئەگەر زانیت خراپە لێی دووربکەوە.

ـ  کەسانی سەرکەووتو ڕەنگە لێکدانەوە بۆ شتەکان بکەن بەڵام زۆ وورد نابنەوە،  یاخود ئەوکەسانەی کە جارێک شکست دەهێنن هەمیشە بیریان بۆلای ئەوەدەچێت بۆچی نەیان توانی سەرکەووتو ببن، هەوڵ بدە بیرکردنەوەت بگۆڕی چونکە کەسانێکی زۆر کەم هەن لەژیاندا لەهەمووشتێکدا سەرکەووتو دەبن.

ـ هەڵەکانی ڕابردوو: هەندێک کەس دەژین و فێر دەبن بەڵام کۆمەڵێکی کە تەنها دەژین ،شکست  مامۆستایە ئەگەر ئێمە بەباشی وەریبگرین، کەسانی ژیر هەمیشە لەهەڵەکانیانەوە فێر دەبن.ئەگەر تۆ پارەی زیاترت ویست پێویستە هەڵبژاردەی زیاترت هەبێت لە داهات،هەروەها پێویستە ئەو ڕێگایەی دەیگریتە بەر خەرجی و تێچوت هەبێت.

ـ کەمی متمانە بەخۆبوون: کەمی متمانە وەک کەمی ڕێز نەگرتن لەخۆت وایە، هەمیشە متمانەت بەخۆت هەبێت وە لەوەش دڵنیابە شکستت نەهێناوە هەتاوەکو ئەوکاتەی لەهەوڵدان ئەوەستیت.

ئا: هە ـ ف

سەرچاوە: www.success.com




PM:10:01:29/12/2018