ئاڵای سوریا لەسەر بەنداوی تشرین لە نزیک مینبەج هەڵکرا

‌وێنە.. سپۆتنیک
لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان رژێمی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتی، شەوی رابردوو ئاڵای سوریا لەسەر بەنداوی تشرین هەڵکرا.

ماڵپەری " سپۆتنیک " ی روسی لە زاری پەیامنێرەکەیانەوە لە نزیک شاری مینبەج رایگەیاندووە، کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین لەلایەن هێزەکانی سوریاوە بە رێککەوتنی نێوان هەسەدەو حکومەتی سوریا بووەو ئەو رێککەوتنەش بە رێککەوتنی " مینبەج ' ناسراوە. 
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ یەک شەممە ٣٠ ی کانوون ناوەرۆکی رێککەوتنی مینبەج لەنێوان هەسەدەو حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکرێت.

بەنداوی تشرین ٣٣ کم لە خوار شاری مینبەجەوەیەو ١١٥ کم دوورە لە رۆژهەڵاتی شاری حەلەبەوە، ٨٠ کم دوورە لە سنوری تورکیاوە. 
لەساڵی ٢٠١٥ ەوە بەنداوی تشرین کەوتە ژێر دەستی چەکدارانی " بەرەی نوسرا"، نزیکەی دوو ساڵە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوەوە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئازاد کرا.



AM:10:33:30/12/2018