پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگەیاند لەمساڵدا، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌یسی خۆكوشتنی پیاوان و ژنانیان له‌لا تۆماركراوه، ژمارەی کەیس و ڕووداوای دیکە دەخاتەڕوو.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری ڕوداوه‌كانی ئه‌مساڵی ئاشكراكرد‌و وتی "له2018دا 44 كه‌یسی كوشتنی پیاوان هه‌بوه".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "كه‌یسی خۆكوشتنی پیاوان 24 حاڵه‌ت و ژنانیش 10 حاڵه‌ت تۆماركراوه، هه‌روه‌ها خۆسوتاندنی ئافره‌تیش 16و 7 پیاویش خۆی سوتاندوه".
له‌و كۆنگره‌یه‌دا وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتی "21 كه‌یسی خۆكوشتنی ئافره‌تان تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ 819 دزیكردن و دزینی 79 ئۆتۆمبێل".
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسه‌كانی ئافره‌تانیش وتی "21 كه‌یسه‌كه‌ی ئافره‌تان كوشتن بوه نه‌ك خۆكوشتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 849 حاڵه‌تی شه‌ڕكردن و به‌گشتیش سێ هه‌زارو 653 كه‌یس له‌مساڵدا له‌پۆلیسی هه‌ولێر تۆماركراوه".