ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دهستگیركردنی شهش كهسی به تۆمهتی بهكارهێنان و بازرگانی كردن به مادهی هۆشبهرهوه راگهیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە: ھێزەكانیان لە ماوەی یەك مانگی رابروو دا توانویانە شەش كەس بەتۆ مەتی بەكارھێنانی مادەی ھۆشبەر دەست گیر بكەن كەله ئێستادا پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە پەپێی مادەی 14 كەتایبەتە بەبەكارھینانی مادەی ھۆشبەر و یهكێكیان ئافرهته.
ڕوونیشکراوەتەوە "یەكێك لەو شەش تۆمەتبارە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاتڕۆلی پێ گیراوە كە ئۆتۆمبێلەكەی بەمەستی كێشانی مادەی ھۆشبەكارھێناوە".
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاند "ھەر بۆیە ھۆشداری دەدەین بە ھاوڵاتیان كە مادەی ھۆشبەر بەراورد بەساڵانی پێشوو روو لەزیادبوونە، داوا لە ھاوڵاتیان دەكەین ھەر كەسێك زانیاری لەبارەی بەكارھێنەوە یان بازرگانەوە ھەیە ئاگادارمان بكاتەوە بۆ ئەوەی ھەموومان بتوانین ژینگەیەكی تەندروست بۆ ھاوڵاتیانی خۆمان دەستەبەر بكەین".