"قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە"

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

محەمەد دەراجی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی وتووە قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەوەش جێگەی مەترسییە. ھاوکات بانکی ناوەندیی عێراق لەرێگەی قەواڵەکان و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار پشتیوانی لێدەکات".

جەختیشی کردەوەھەموارکردنەوەی بودجە لە ئاستی پێویستدا نییە و حکومەت تا ئێستا حساباتی کۆتایی ئاراستەی پەرلەمان نەکردووە و ئەوەش کەوتووەتە ئەستۆی حکومەتی نوێی عێراقەوە.

باسی لەوەشكرد ئەو پرۆژە بودجەیەی ئێستا ھەیە دوورە لە پلان و بەرنامەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی.



PM:06:15:30/12/2018