تەنها بەئەنجامدانی ئەم کارە ۱۰ ساڵ خۆت گەنج بکەرەوە


ئایا بێتاقەتبووی بەدەست خەتی ڕوخسارو چرچی پێستەوە کەوای لێکردوی پیرتر دەربکەوی. گەر دەتەوێت دەساڵ گەنجتر دەربکەوی ئەوا هەوڵبدە ئەم ماسکە ژاپۆنییە  بەکاربهێنی.
 گومانی تێدا نییە ئافرەتی ژاپۆنی جوانترین و سەرنجڕاکێش ترین پێستیان هەیە هەروەها لەهەموو ژنانی جیهان گەنجتر دەردەکەون. ئەگەر دەتەوێت وەک ئافرەتی ژاپۆنی جوان و گەنج دەربکەوی ئەوا ئەم ماسکە بەکاربهێنە.

ماسکی برنج: برنج با باشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ پێست یارمەتی درەوشانانەوە، پاکردنەوە و نەرم کردنەوەی پێست دەدات، هەروەها خاڵی ڕەشی پێست ناهێڵێ، دژە ئۆکسانە و یارمەتی زیادکردنی کۆلاجین دەدات لەپێستدا ئەمەش وادەکات چرچو لۆچی پێست نەمێنێت و پێست بەگەنجی بمێنێتەوە.

ئامادەکردن:

 سێ کەوچک برنج بکوڵێنە لە کوپێک ئاودا لەسەر ئاگرێکی مام ناوەند، کاتێک برنجەکە بەجوانی کوڵا بیپاڵێوە،  بەڵام ئاوەکەشی فڕێ مەدە، دوای ئەوە برنجە کوڵاوەکە بشۆرەوە بەئاوێکی سارد، پاشان برنجەکە لەگەڵ کەوچکێک شیری گەرمدا تێکەڵ بکە،بەجوانی بیشێلە، دواتر کەوچکێک هەنگوینی تێبکەو دووبارە تێکی بدەوە.  پاشان بیدە لەپێستت بۆ ماوەی ۳۰-٤۰ خولەک، دوای ئەوە بە ئاوی برنجەکە دەمو چاوت  بیشۆ، ئەم کردارە هەفتانە یەکجار ئەنجام بدە بەمەش دەبیت بەخاوەنی پێستێکی تەندروست وجوان.

ئا: هە -ف

سەرچاوە: Health&heldi



PM:09:42:30/12/2018