لە ساڵی 2018دا 94 ڕۆژنامەنووس کوژراون

ڕێکخراوی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2018 دا 94 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.

یەکێتیی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و  ژمارەی کوژراوانی رۆژنامەوانان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند 94 رۆژنامەنووس لە کاتی کارکردندان و لە ئەنجامی کردەی توندوتیژی لە میانی ئەمساڵدا لە سەرانسەری جیھان، کوژراون.

یەکێتیی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە بڕۆکسلە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەفغانستان بە مەترسیدارترین وڵات بۆ رۆژنامەوانان ھەژمارکراوە، بەو پێیەی 16 رۆژنامەنووس لە ئەمساڵدا لەو وڵاتە کوژراون، دوای ئەویش مەکسیک ھاتووە کە 11 رۆژنامەنووس کوژراون.

ھاوکات سووریا کە بە سێیەم مەترسیدارترین وڵات بۆ رۆژنامەنووسان ھەژمارکراوە، ھەشت رۆژنامەنووس لە میانی ئەمساڵدا لەو وڵاتە کوژراون.

فیلیپ لوورت داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو رەشنووسە پەسەند بکات "ئەو رەشنووسەکە دەبێتە وڵامێکی توند بۆ ئەو تاوانانەی کە دەرھەق بە رۆژنامەوانان ئەنجامدراون".


PM:05:12:31/12/2018