وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا وه‌ڵامی لیندسی گراهام سیناتۆری ئه‌مریكی ده‌داته‌وه و دەڵێت "په‌كه‌كه نوێنه‌رایه‌تی كورد له سوریا یان شوێنه‌كانی دیكه ناكات".
لیندسی گراهام كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه "سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی دەدات کە هەر کشانەوەیەکی سوپای وڵات لە سووریا بەجۆرێک ئەنجامدەدرێت کە دڵنیایی لە سێ خاڵی سەرەکی بدات. یەکەم، داعش بە تەواوی و یەکجارەکی تێکدەشکێندرێت. دووەم، ئێران بۆشاییەکە پڕناکاتەوە. سێیەم، هاوپەیمانە کوردەکانمان دەپارێزرێن".
ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی لیندسی گراهام سیناتۆری كارۆلینای باشووری ئه‌مریكای دایه‌وه له‌باره‌ی قۆناغی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا.
لە وەڵامدا ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دەڵێت "په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی نێوان په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست و باڵی سووریای په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ده‌زانن و به شێوه‌یه‌كی زۆر روونتر له هه‌مووان ئه‌وه‌تان له‌به‌رده‌م رای گشتی باسكرد. تیرۆریستان نابنه هاوپه‌یمانتان. وه‌ك چۆن داعش نوێنه‌رایه‌تی موسڵمانان ناكات، په‌كه‌كه-ش نوێنه‌رایه‌تی كورد له سوریا یان شوێنه‌كانی دیكه ناكات".
پێشتر لیندسی گراهام سیناتۆر ئه‌مریكی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دڵنیاییدا كه ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌ك سوریا جێده‌هێڵێت كه زیان به‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ناكه‌وێت.
لیندسی گراهام له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه له‌میانی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی سوریاوه كردووه.
لیندزی گراهام، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکەیدا ئاشکرا کرد ولە توویتێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا زۆر شتی زانیوە کە دڵنیاکەرەوەن.
دەشڵێت ، "سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی دەدات کە هەر کشانەوەیەکی سوپای وڵات لە سووریا بەجۆرێک ئەنجامدەدرێت کە دڵنیایی لە سێ خاڵی سەرەکی بدات. یەکەم، داعش بە تەواوی و یەکجارەکی تێکدەشکێندرێت. دووەم، ئێران بۆشاییەکە پڕناکاتەوە. سێیەم، هاوپەیمانە کوردەکانمان دەپارێزرێن".
لیندزی گراهام باسی لەوەشكردووە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا قسە دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانەکانی واشنتنیش کاردەکات بۆ دڵنیاییدان لەوەی کە ئەم سێ ئامانجە بەدەستدەهێندرێن، ئەوەش کاتێک ئەمریکا سوپاکەی لە سووریا دەکشێنێتەوە.