بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ سەرکەوتوو بیت دەبێت ئەم کارانە بکەیت


هەروەک ئاشکرایە تێپەڕینی ساڵێک بۆ زۆرێک لە مرۆڤەکان ساڵێکی قورس وسەخت بووە بۆ هەندێکی کەش ساڵی بەخت و خۆشی بووە ، بە تێپەڕینی هەر ساڵێک بەسەر تەمەنماندا ژیری و بیرو هۆشمان زیاتر دەبێت سەڕای ئەمەش ساڵێک بەرەو تەمەن ئەچین ئەم هەستەش ڕەنگە بۆ زۆر کەس هەستێکی خۆش نەبێت.
ئەوەی گرنگە لێرەدا تێپەڕینی ساڵ هەر بەتەنها ئەوە نییە کە بڵێن ئەم ساڵەمان تێپەڕاند بەڵکو پێش  پێخستنە ناو هەر ساڵێکی نوێوە پێویستە کۆمەڵێک پلانمان هەبێت تا بتوانین بەسەرکەوتووی ساڵی نوێ بەڕێبکەین، هەندێک لەم کارانەی پێویستە بۆ ساڵی نوێ ئەنجامی بدەین ئەمانەن:

ـ هەریەک لەئێمە دەبێت بڕیاری ئەوە بدات واز لەو خووە خراپانەی بهێێت کە نەیتوانیوە لەساڵی پێشووتردا دەست بەرداری بێت.

ـ پێویستە پەرە بە خووە باشاکان بدەین و هەوڵی دۆزینەوەی کارێکی گونجاو بدەین بۆ ساڵی نوێ.

ـ ئەگەر کەسێکی شکستت هێناوە لە کارەکانت ئەوا بۆساڵی نوێ هەوڵبدە پلانێکی تۆکمەتر وباشتر دابنێی تا بتوانی ساڵی نوێ بکەیت بە ساڵی سەرکەووتنت.

ـ گەر توانای ماددیت باشە ئەوا هەوڵ بدە ساڵی نوێ لانی کەم سەردانی وڵاتێک بکەی بۆئەوەی ئاشنای کەلتورە جیاوازەکان بیت.

ـ ڕابردوو لەبیربکە: هەوڵ بدە ساڵی نوێ بکەیت بە بونیادنەری داهاتووت ، ڕابردوو لەبیر بکە تەنها ئەوکاتە نەبێت بتوانیت بەهۆی ڕابردووتەوە  زاڵبیت بەسەر شکستەکانتدا.

ـ گەر خوازیار فێربوونی زمانی نوێیت ئەوا هەوڵ بدە ئەمساڵ زمانێکی نوێ فێر بیت تەنها بە تەرخانکردنی کاتژمێرێک لەکاتی ڕۆژانەت.

ـ ئەو کارانەی نەتتوانی لەساڵی ڕابردوو ئەنجامی بدەی هەوڵبدە بۆساڵی نوێ بەجێیان بگەیەنیت.

ـ کاتەکانت بەجوانی دابەش بکە و هەوڵ بدە سود لەکاتە بەتاڵەکانت وەر بگری.

ئا: هە - ف



PM:08:35:31/12/2018