لە رانیە .. بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە پێنج کەس بوونە قوربانی

لە شاری رانیە ئۆتۆمبیلێک خۆی دەدات بە سوتنێکدا و وەردەگەڕێت و کەسێک لەو رووداوەدا گیان لەدەستدەدات و چواری تر برینداردەبن.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سپی میدیا، شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند" لەنزیک ترافیک لایتی گەڕەکی ڕاپەڕین لەقەزای ڕانیە ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژرەوی خۆی کێشاوەبە عامودێکداو وەەرگەڕاوە بەو هۆیەوەشۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە".

وتەبێژی پۆلیس لە درێژەی لیدوانەکەیدا وتیشی" چوارکەسیتریش برینداربون، یەکێک لەبریندارەکان ڕەوانی سلێمانی کراوە سێ کەسەکەی تریش لەڕانیە لەژێرچاودێریدان".
ئا: ئەمیر حەسەن



AM:10:25:01/01/2019