واشنتۆن پۆست: ترامپ رۆژانە ١٥ لێدوانی درۆی بلآوکردۆتەوە


شیکردنەوەیەکی رۆژنامەی ناسراوی واشنتۆن پۆست دەگاتە یەو راستیەی ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا رۆژانە ١٥ لێدوانی درۆی بلآوکردۆتەوە.

ئەو راپۆرتە بەشی بەیسکی زانیاری " فاکت تشیکەر " لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەنجامی داوە کە بەدوای لێدوانەکانی تراـپدا رۆشتووە.
بەپێی رۆژنامەکە ترامپ ١٩٨٩ لێدوانی لە ساڵی ٢٠١٨ دا راگەیاندووە، کە سێ هێندەی ساڵی ٢٠١٧ لێدوانی بلآوکرۆدتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات کە لێدوان و تویتە " درۆو فریودەرەکانی" ترامپ لە ساڵی ٢٠١٨ دا زۆرترینیان لەسەر هێلاری کلینتۆن و ئێران و رۆژنامەی نیورۆ تایمز بووە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە تەنها لە ساڵی ٢٠١٨دا، سەرۆکی ئەمەریاک ٥٠ هەزارو ٦٠٠ لێدوان و تویتی بلآوکردۆتەوە. 

یەکێک لەو بوارانەی ترامپ لێدوانی تێدا داوە، بواری ئابوری ئەمەریکایە کە بانگەشەی کردووە کە زۆر باشە، بەلآم رۆژنامەکە ئەوە دەخاتەڕوو، کە ئابوری ئەمەریکا هێندەی نەوەدەکان و هەشتاکان و شەستەکان و چلەکانی سەدەی رابردوو باش نییە.



PM:12:51:01/01/2019