تورکیا... ٢٥ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

ھێزەکانی جەندەرمەی تورکیا، ٢٥ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای کرکلارەلی رۆژئاوای تورکیا دەستگیرکرد.

ئاژانسی ئانادۆڵو لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمێکی سەربە فەرماندەیی جەندەرمەی کرکلارەلی، ھەڵمەتێکیان دژبە کۆچبەرانی نایاسایی لە ناوچەی دەمیرکۆی ئەنجامداوەو لەو هەڵمەتەدا ٢٥ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە، کە ھەوڵیاندەدا بە قاچاغ لە تورکیاوە بپەڕنەوە بۆ بولگاریا.

ئەوەش هاتووە، کە کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقی و ئەفغانستانی بوون.

بەپێی ئاژانسەکە، تیمەکانی سەربە فەرماندەیی جەندەرمە لە پارێزگای کرکلارەلی، کۆچبەرە دەستگیرکراوەکانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ کردووە لە پارێزگاکە بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگیرێتەبەر.




PM:03:56:01/01/2019