فەرماندەی دژە تێرۆری عێراق لە کەرکوک لەپۆستەکەی دورخرایەوە

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق لە کەرکوک گۆڕینى فەرماندەیەکى دەزگاکەی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگاکە، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژەى بەوە کردوە، کە عەمید ڕوکن حەیدەر فازیڵ عوبێدی لە جێگای مەعن سەعدی وەکو فەرماندەی ھێزی دژە تێرۆری عێراق لە کەرکوک دەستبەکاربووە.

گۆڕینى ئەو فەرماندەیە لەکاتێکدایە لە ماوەى ڕابردوودا چەندین تەقینەوە لەو شارە ڕوویانداوە و چەندین کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.


PM:05:10:01/01/2019