ھەڵوێست كاتی بڵاوكردنەوەی گۆرانییە نوێیەكەی ئاشكراكرد

ھەڵوێست محەمەد، گۆرانیبێژی كورد، كاتی بڵاوكردنەوەی گۆرانییە نوێیەكەی بەناوی (دوو ڕێگا) ئاشكراكرد.

ھەڵوێست كورتە ڤیدیۆیەكی گۆرانییە نوێیەكەی لە چەناڵی فەرمیی خۆی، لەیوتیوب بڵاوكردووەتەوە، لەسەر ڤیدیۆكەش ئاماژە بەوە دراوە، كە 5ی كانونی دووەمی 2018 گۆرانیی (دوو ڕێگا) بڵاودەكاتەوە.

هەڵوێست خەڵكی سلێمانییە، لە ساڵی 2001ـەوە دەستی بە كاری ھونەری كردووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپە، كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان ھەیە، ھەروەھا لە ساڵی 2018دا نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاوكردەوە.




AM:11:25:02/01/2019