بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ٢ی کانونی دووەم رەجەب تەیب ئەردۆگان سهرۆکكۆماری توركیا له‌گه‌ڵ بەرهەم ساڵح سهرۆکكۆماری عێراق کۆببێته‌وه.
بەپێی راگەیەندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، کۆبونەوەکە له ئه‌نقه‌ره‌ی پایتەختی تورکیا بەڕێوەدەجێت و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.
هەر لە کۆبونەوەکەدا باس له ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو ده‌كرێت به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاوازه‌كان له نێوان توركیا و عێراق و. هاوکات ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ن له‌باره‌ی پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.