لە ساڵی ٢٠١٨ دا "دانە غاز" بڕی ١١٣ ملیۆن دۆلاری له‌ هه‌رێم وه‌رگرتووه‌

کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی رایگەیاند، لەساڵی  ٢٠١٨دا بڕی ١١٣ ملیۆن دۆلارمان لە ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە و بە نیازیشن لەمساڵدا قەبارەی بەرھەمھێنانی غاز بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و قەبارەی بەرھەمھێنانی لە شلە نەوتییەکان بۆ ١٠ بۆ ١٢ ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوتا لە میانی سێ ساڵی داھاتوو لە ھەرێمی کوردستان، زیادبکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا هاتووە. بڕی ٣٢٤ ملیۆن دۆلاری لە بری کردەوەکانییان لە میسر و ھەرێمی کوردستان و ئیمارەتی شاریقە لە ئیمارات وەرگرتووە و ئەوەش کاردەکاتە سەر پاڵپشتیکردنی پلانەکانی کۆمپانیا بۆ فراوانکردنی کارەکانی و سیاسەتی دابەشکردنی قازانجەکانی.

ئەوەشهاتووە، لەماوەی چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ بڕی ١٠٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە فرۆشتنی چڕەکان و غازی پترۆلیی شل لە ھەرێمی کوردستان بەدەست کەوتووە، بەو پێیەشی کە دانە غاز پشکی ٣٥ لەسەدی لە کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم ھەیە، بڕی ٣٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە.

کۆمپانیای دانە غاز دەشڵێت، کەبڕی ئەو پارەیەی کە کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم لە میانی ساڵی ٢٠١٨ وەریگرتووە دەگاتە ٣٢٢ ملیۆن دۆلار و پشکی دانە غاز لەنێوییدا، ١١٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و ھیچ ھەقێکی دواکەوتووی کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم لەسەر ھەرێمی کوردستان نییە، چونکە ھەموو ھەقەکانی خۆی بەرێکی وەردەگرێت.

هاوکات پاتریک ئاڵمان وارد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە "ئەو بڕە پارە کاشەی کە کۆمپانیا لە بری کردەوەکانی وەریگرتووە بەدەستھێنانێکی گەورەیە و کاردەکاتە سەر کارەکانیان بۆ فراوانکردنی پتر. لە ھەرێمی کوردستانیش مانگانە بڕە پارەی خۆیان بەبێ دواکەوتن وەردەگرن، ئەمەش وایان لێ دەکات متمانەی زیاتریان ھەبێت بۆ جێبەجێکردنی وەبەرھێنانی ئایندەگیی کە دەیانەوێت لە رێگەیەوە بەرھەمیان بگەیەنینە دوو ھێندە لە میانی چەند ساڵی کەمی داھاتوو".

پشئتر دانە غاز راگیەنادبوو، کە بە ھۆی بوونی پڕۆژەی فراوانکردن و گەشەپێدان کە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێی کرد بڕی بەرھەمھێنانەکەی زیادیکردووە و ھەڵکەندنی بیری بەلسەم ٨ کۆتایی ھات و کۆی بەرھەم دەگاتە ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوتا کە لە نۆ مانگی یەکەمی ئەو ساڵە گەیشتە ٦٢ ھەزار و ٢٥٠ بەرمیل نەوتی ھاوتا.

ھەروەھا لەو راگەیەندراوە ئەوەش ھاتووە کە کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم ئێستا چەند بیرێک لە ھەردوو کێڵگەی "خۆر مۆر" و "چەمچەماڵ" ھەڵدەکەنێت و بەنیازە کۆمەڵێک پلانی فراوانکردن جێبەجێ بکات بە مەبەستی زیادکردنی قەبارەی بەرھەمھێنانی لە غاز بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و قەبارەی بەرھەمھێنانی لە شلە نەوتییەکان بگاتە ١٠ بۆ ١٢ ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوتا لە میانی سێ ساڵی داھاتوو. 


PM:04:38:02/01/2019