سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ رایگەیاند" هێزەکانمان لە سوریاش بکشێنینەوە کورد دەپارێزین".
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمەریکادا ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا" هەرگیز چوار مانگمان بۆ پاشەکشە لە سوریا دیارینەکردووە ".
هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا توویەتی " کوردانی سوریا ئەو نەوتە کەمەی لەژێر دەسەلآتیاندایە دەیفرۆشن بە ئێران ".
داواش دەکات " نابێت کورد نەوت بفرۆشێتە ئێران "
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی ئەمەریکا وتوشیەتی " داعش لە ١% خاکی بەدەستەوە ماوە ".
بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوە کاردانەوەیەکی زۆری لە کۆنگرێسی ئەمەریکا لێ کەوتەوەو ژمارەیەکی زۆر لە یاسادانەرانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکانیش دژی بڕیارەکە بوون و وەزیری بەرگری ئەمەریکاش دەستی لە کارەکەی کێشایەوە.