خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمسای ڤیدیۆیەکی گۆرانی و سەمای خۆی بڵاودەکاتەوە.
کۆمسای کە لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندی ناسراوی کوردستان شەوی ١-١ی ٢٠١٩ لە هۆتێل تایتانیک بەشداری ئاهەنگەکەی کرد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیدیۆیەکی گۆرانی و سەمای وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.
کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.