فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ماڵپەڕێنی نوێ و ئه‌پڵكه‌یشنێكی بۆ هه‌ردوو سیسته‌می (IOS – Android) دامەزراند، لەو رێگەیەوە گەشتیاران دەتوانن لە چەندین خزمەتگوزاری سودمەند بن.
راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان و گه‌شتیاران و له نوێترین خزمه‌تگوزاریدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وێب سایتێكی نوێ و ئه‌پڵكه‌یشنێكی بۆ هه‌ردوو سیسته‌می (IOS – Android) ی به هه‌رسێ زمانی كوردی و عربی و English خسته به‌ر دیدی به‌كارهێنانه‌رانی.
ئەوەشهاتووە، له ئێستادا وێب سایت و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان به‌رده‌سته و هاووڵاتییان و گه‌شتیاران ده‌توانن سودمه‌ند بن له زانیارییه‌كانی له زانینی كاتی گه‌شته‌كان و كه‌ش و هه‌وا و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری ناو فڕۆكه‌خانه.