هەولێر...خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان ڕاگەیەندرا

سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلیەکان لەبارەی نرخی ئەمپێری کارەبای مانگی 12ی مۆلیدە ئەھلییەکان و خشتەی کارەبا زانیاری دەخاتەڕوو.

قارەمان مەولوود، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان لە ھەولێر ڕایگەیاند "مۆلیدە ئەھلییەکان کاتژمێر 6 و 30 خولەکی بەیانی، تا 8 و 30 خولەکی بەیانی کارەبا بە ھاووڵاتییان دەدەن، ھەروەھا دەبێت مۆلیدە ئەھلییەکان لە کاتژمێر 1ی نیوەرۆ تا 1ی نیوەشەو کارەبا بە ھاووڵاتییان بدەن، لەو نێوانەدا کارەبای نیشتمانیش دەبێت، بەڵام لەو گەڕەکانەی کارەبای نیشتمانی نییە، لە کاتژمێر 4ی ئێوارە تا 1ی شەو کارەبای مۆلیدەیان دەبێت".

لەبارەی نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 12، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان لە ھەولێر وتی "لەنێوان ئەو کاتانەی کە بۆ مۆلیدە ئەھلییەکان دیاری کراون، بەھۆی ئەوەی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت، لە ھەر گەڕەکێک کاتژمێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان جیاوازە، بۆیە بۆ ھەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە، 41 دینار بەرانبەر کاتژمێرێکی کارەبایە".



PM:01:47:03/01/2019