كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه، له نووسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایانگه‌یاند "سیازدە ساڵ بەسەر دادگاییکرنی تاوانبارانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و بە جینۆسایدناساندنی دۆسیەی هەڵەبجە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە تیپەڕ دەبێت، بەڵام تا ئیستا قەرەبووی زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە نەکراوەتەوە".
ئه‌وه‌شیان خستەڕوو "پەرلەمانی عێراق چەند یاسایەکی بە ژمارە (20) و (16) لە ساڵەکانی 2009 و 2010 یەک لە دوای یەک دەرکردووە و تایبەتن بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو، بەڵام بەداخەوە نوینەرانی کورد لە بەغدا ئەم پرسەیان نەکردووەتە بەشێک لە ئەجێندای گفتوگۆکانیان لە حکوومەتی عێراقیدا و نەیانتوانیوە سوود لەم یاسایە وەربگرن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێكەوتوانی کوردستان".
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دا‌واشیان له فراكسیۆنه كوردییه‌كان و نوینه‌رانی كورد له به‌غدا كرد، كه فشار بخه‌نه‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان بكاته‌وه.
هاوكات د.موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا وتی "له هه‌موو چالاكییه‌كانماندا ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ خزمه‌ت هه‌ڵه‌بجه، جیبه‌جێی ده‌كه‌ین و ئه‌ركی خۆمانه، خۆیشمان به‌شێكین له ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه".