بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان کۆبوونەوە

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا کۆبوونەوە و  پتەوكردنی پەیوەندی هەردوو وڵاتیان دووپاتكردەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كۆبوونه‌وه‌. 

بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆمار له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتی عێراق و توركیا و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبەشی هه‌ردوولای دووپاتكرده‌وه‌. 

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  بەرھەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند "ھاتووین تا پەیامی دۆستایەتی و برایەتی و ھەماھەنگی ھاوبەش لە ھەموو بوارێکدا بە تورکیای برا بگەیەنین".

بەرھەم ساڵح وتیشی "چاوەڕوانی ھاریکاری تورکیاین لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی عیراق کە لە تیرۆر رزگارکراون".

لای خۆیه‌وه‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، پەکەکە و فەتۆ ھەڕەشە لەسەر تورکیا و عیراق-یش دروست دەکەن".

ئەردۆغان وتیشی "لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا لەگەڵ عیراق، ساڵی 2013 بە 16 ملیار دۆلار ژمارەی پێوانەییمان شکاند بوو، دەڵێم با بگەینەوە ئەو ئاستە و تەنانەت بیکەینە 20 ملیار دۆلار".



PM:03:19:03/01/2019