بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنی کادیرێکی یەکێتی لە هەولێر دەدات و دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی دەستگیرکراوە هێزێکی یەکێتی چوونەتە سەر ماڵی ئەکبەری حاجی رۆستەم و کوڕێکیان بەناوی سەرخێڵ دەستگیرکردووە".
تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە "رووداو"ی راگەیاندووە "چەند رۆژێک پێشتر کوڕێکی ئەکبەری حاجی رۆستەم لە گەرمیان بە بڕیاری دادگا ئازادکراوە، بەڵام دواتر هێزێکی یەکێتی چوونەتەوە سەر ماڵی گەنجەکە بردوویانە و سۆراغی نییە، ئەو کادیرەی یەکێتی لە هەولێر بەهۆی ئەو کێشەوە دەستگیرکراوە".
تاریق نووری وتیشی "تاوەکو کوڕەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەم چارەنووسی دیارینەکرێ و ئازادنەکرێت، ئەو کادیرەی یەکێتیش ئازاد ناکرێت".
ماڵپەڕی یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، له‌گه‌ڕه‌كی برایه‌تی هه‌ولێر هێزێكی سه‌ربه ئاسایشی پارتی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی پێشڕه‌و وەیسی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی و رفاندویانه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری شاری هه‌ولێریش هێزی ئاسایشی پارتی هه‌وڵی رفاندنی كادیری یه‌كێتی به‌ناوی لێزان به‌كر داوه.