ڕاپرسییەک ئەنجامی دەنگەکانی هەدەپە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئاشکرا دەکات

بە گوێرەی ڕاپرسییەک دەنگەكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، لەهەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، بەڕێژەی 6%  زیاد دەكات.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی (سامەر)، راپرسیەكی مەیدانی ئەنجامداوە و زیاتر لە دوو هەزار و 400 كەس تێیدا بەشدار بوون.

بە گوێرەی ڕاپرسییەکە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، بەبەراورد بەدوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەكان، كە لەساڵی 2014دا بەڕێوەچوو، دەنگەكانی لە 6% زیاد دەكات، كۆی گشتی دەنگەكانیش بۆ 45.7% بەرزدەبێتەوە.

باسیان لەوەشکردووە لە28.3%ی بەشداربوانی راپرسییەكە، بڕیاریانداوە دەنگ بەئاكپارتی بدەن.

بڕیارە ٣١ی مانگی ئازار هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا بەڕێوەبچێت.


PM:08:02:03/01/2019