ئەم بەهاراتانە بەکار بهێنە و حەب و دەرمان فڕێبدە
هەریەک لەم بەهاراتانە ڕەنگە لەمەدبەخەکەتدا دەست بکەوێت، هەروەها هەریەکەیان دەتوانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەک بەکاری بهێنی، ئەم بەهاراتانە هەر لەکۆنەوە بۆچارەسەری نەخۆشی بەکار هاتووە بۆیە تۆش دەتوانی بەکاری بهێنیت و خۆت لەدەرمانە کیمییاییەکان بەدوور بگری.
ـ زەنجەفیل: بەکاردێت بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی و هیلاکی بەیانیان. ئەوکەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە دەتوانن زەنجەفیل بەکاربهێنێت، لەبەر ئەوەی دژە ئۆکسان و هەوکردنە.
ـ نەعنا: نەعنا یاخود پونە: دوو چارەسەری سرووشتی زۆر باشن بۆ ئەوکەسانەی کێشەی ڕیخۆڵەو هەرسیان هەیە.
ـ ڕازیانە: ڕازیانە بەهاراتێکی دیکەی گرنگ دادەنرێت کە یارمەتی کێشەکانی کرداری هەرس دەدات، هەروەها یارمەتی دابەزینی کێش و کۆنترۆڵکردنی کولسترۆڵ دەدات.
ـ دارچینی: دارچینی بە دەرمانێکی دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن دادەنرێت ،هەروەها زۆر بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی کە شەکرەیان هەیە.
ئا: هە- ف
سەرچاوە: www.ndtv.com
PM:11:46:04/01/2019