تورکیا بۆردومانی گوندەکانی ئامێدی دەکات

کەمێک پێشئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنی چەند گوندێکی قەزای ئامێدی سەر بە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٥ی کانونی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چەندین جار لەسەر یەکهەریەک لەگوندەکانی سگێرێ و سەرگەلی سەر بە دەڤەری نهێل-یان بۆردوومان کردووە.

ئەو بۆردومانەی فڕۆکەکانی تورکیا ترس و دڵەڕاوکێیەی زۆریان خستوەتە دانیشتوانی ئەو گوندانەوە، 
تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراون.


PM:07:58:05/01/2019